ئەمڕۆ سێشەممە 2023.3.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەى جەژنی نەتەوەیى نەورۆز، سەیرانێکی خنجیلەی بۆ مندڵانى خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر ڕێکخست و جل و بەرگی کوردی بۆ منداڵەکان بە دیارى پێشکەش کرد و یەکەم ڕۆژی نەورۆزی لەگەڵ ئەوان کرد.
پاشان پارێزگارى هەولێر، دەست خۆشی لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و مامۆستایان کرد و جەژنە پیرۆزەى لەمنداڵانى خانەکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ڕاشیگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر لە خزمەتی ئەو ئازیزانەداین، ئەوانە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە وەکو حکومەت و پارێزگای هەولێر لە خزمەتی ئەو خۆشەویستانەدابین".
جێگەى باسە، پارێزگاری هەولێر گرنگیەکی تایبەت بە منداڵانی خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی هەولێر دەدات و هەموو بۆنەکان لەگەڵ ئەوان بەسەردەبات و بەردەوام سەردانیان دەکات و لە نزیکەوە لە باروودۆخیان دەکۆڵێتەوە و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکات.
پارێزگاری هەولێر جەژنی نەورۆزى لەگەڵ منداڵانی خانەی نەوجەوانان پیرۆز کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.