پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هاووڵاتییەکی دانیشتووی قەڵادزێ گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، دوای ئەوەی لەسەر کەوتووەتە ناو زێی بچووک و خنکاوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 03ـی 2023 کە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە هاووڵاتییەک لەسەر زێی بچووک بەربۆتەوە و کەوتووەتە ناو زێیەکە و خنکاوە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (م .ع .ر) ڕەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1955، دانیشتووی قەڵادزێ لە گەڕەکی ڕاپەڕین، پیشەی کاسب گەیەنرایە نەخۆشخانە.
هەر لەبارەی ڕووداوەکە پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری زیاتری داوە و باسی لەوەش کردووە کە بە گوتەی کەسوکاری، "ئەو هاووڵاتییە چەند ساڵێکە لە ڕێگەی کەڵەک خەڵکی لە زێی بچووک دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی (بێخرێ) کە دەکەوێتە سنووری ناحییەی بنگرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر کەڵەکەکەیەوە بەربۆتەوە ناو زێی بچووک و لە ئەنجامدا خنکاوە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی هۆکار و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە جەختی کردووەتەوە کە لەسەر ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.