Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 04:48

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەی جندرێس: داوا دەکەین تاوانکاران به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی تاوانکارییەکەی دوێنێ دووشەممەی جندرێسی بەرامبەر بە هاووڵاتییانی کورد کرد و داواشی کرد تاوانکاران بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.

دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ 20ـی 03ـی 2023 له‌ شارى جندرێس له‌ کوردستانی سووريا له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا.

ڕاشیگەیاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌ به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.