بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ڕۆژی سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.5 پلە زۆربەی ناوچەكانی پاكستان و ئەفغانستانی هەژاندووە و تا ئێستا لانیكەم 9 كەس گیانیان لەدەستداوە و ترس و دڵەڕاوكێی لای ئەو دانیشتووانە دروستكردووە كە لە ماڵ و ئۆفیسەكانیان هەڵاتوون.
ئاژانسەكە لە زاری وتەبێژی فریاكەوتنی پاكستان، بیلال فەیزی، بڵاویكردەوە، لە ناوچەی دۆڵی سوات لە پارێزگای خیبەر پەختونخوا لە باكووری ڕۆژئاوای پاكستان، 9 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 كەسیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان
فەیزی و بەرپرسانی دیكەی پاكستان دەڵێن: ئەو 9 كەسە بەهۆی داڕمانی سەقفەكانی ناوچە جیاجیاكانی باكووری ڕۆژئاوای پاكستان گیانیان لەدەستداوە. لەئەنجامی بوومەلەرزەكەدا دەیان كەس برینداربوون، كە ناوەندی بوومەلەرزەكەی لە ئەفغانستان بوو، هەروەها لەلایەن خەڵكی ناوچەی سنووری لەگەڵ تاجیكستان هەستی پێكرا. بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە هەندێك ناوچەی شاخاویدا زەوی لەرزین و هاتوچۆ پەكی كەوت.
هەروەها تەیمور خان، وتەبێژی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی پارێزگاكە لە باكوری ڕۆژئاوای وڵات بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاند، لانیكەم 19 خانووی خشت لە ناوچە دوورەدەستەكان ڕووخاون. ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا خەریكی كۆكردنەوەی زانیاریین لەسەر زیانەكان.
دوایین زانیاری لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكەی پاكستان و ئەفغانستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.