ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی ، رەوشی كەشوھەوای سبەی پێنجشەمە 23-3-2023 بڵاوكردەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی دەڵێت: سبەی پێنجشەمە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور .
دەشڵێت: كەش سەقامگیردەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتر ئەبێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت 10-15كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
هەروەها بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردۆتەوە كەبەم شێوەیە..
ئەمڕۆ چوارشەممە 22– 03 - 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرهەلات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 23– 03 - 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت ( 15 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەلات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 22- 3 - 2023
بزانە رەوشی كەشوهەوای یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان چۆن دەبێت ؟
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان .
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.