ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند، ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له هه‌موو فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كاتژمێرێك كه‌مكرایه‌وه.
ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گشتاندنێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و پارێزگاكان كرد و تێیدا فه‌رمانی كرد ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له سه‌ره‌تای ده‌وام یاخود له كۆتایی ده‌وام كاتژمێرێك كه‌م بكه‌نه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ش له سبه‌ی پێنجشه‌م به‌فه‌رمی ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دیوانی وه‌قفی سوننی ڕایاگه‌یاندبوو كه سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.