وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كاتژمێرێك كه‌مكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی، داواکارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکریزی میلـلەتەکەمان .
بڵاویشی كرده‌وه: بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر، ڕای دەگەیەنین کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەم دەکرێتەوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه سبه‌ی پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.