ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له پارێزگای كه‌ربه‌لا له ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه كوڕێك به فیشه‌ك باوكی خۆی كوشت.
پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگاداركراینه‌وه به بوونی تاوانێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی مزارع، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانیش به‌خێرایی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
بڵاویشی كرده‌وه: مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس له كاتی گه‌یشتن به شوێنی ڕووداوه‌كه ته‌رمێكیان دۆزییه‌وه كه گولـله به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه كوڕێكی كوژراوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی ته‌قه‌ی له باوكی كردووه و كوشتوویه‌تی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م و ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر، توانرا بكه‌ری تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكرێت و دانیش به تاوانه‌كه‌ی بنێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه بگیرێت كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها ئێستاش تۆمه‌تبار ڕاگیراوه و دۆسییه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.