Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:04

سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ خوای میهره‌بان ده‌پاڕێینه‌وه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم".

ڕاشیگه‌یاند: لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.