Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 02:02

موقته‌دا سه‌در گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌ له‌ 8 ئه‌ندامی ڕه‌وته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در بڕیاری دا ئه‌نجامدانی گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ 8 ئه‌ندامی ڕه‌وتی سه‌در قه‌ده‌غه‌ بكات به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ هه‌یه‌.

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوای له‌ مسته‌فا یه‌عقووبی به‌رپرسی كارگێڕیی حه‌نانه‌ كردووه‌ بڕیاری ئه‌نجامنه‌دانی گه‌شتكردن‌ به‌ هه‌ر 8 ئه‌ندامه‌كه‌ بگه‌یه‌نێ كه‌ بریتین له (شێخ مه‌حموود جیاشی، سه‌ید حه‌یده‌ر جابری، عه‌ون ئال نه‌بی، شێخ حه‌سه‌ن عه‌زاری، سه‌ید جه‌لیل ئه‌لنووری، شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لمتێری، شێخ كازم عیساوی و شێخ موئه‌یه‌د ئه‌سه‌دی.

موقته‌دا سه‌در هۆكاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن له‌سه‌ر ئه‌و 8 ئه‌ندامه‌ی بۆ سێ خاڵ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:-

یه‌كه‌م: گه‌شتنه‌كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌هۆی هه‌ندێ بابه‌تی گرینگی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی گشتی و تایبه‌تی.

دووه‌م: پابه‌ندبوون به خواپه‌رستی و عیباده‌ته‌كان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا كه‌ دواتر به‌ زاره‌كی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.

سێیه‌م: به‌هۆی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ كه‌ ده‌بێت ئاماده‌ی بن.

له‌ كۆتاییشدا موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌رپرسه‌ كارگێڕییه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌و 8 ئه‌ندامه‌، ئاگاداری بكاته‌وه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.