Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 03:36

وه‌زاره‌تی دارایی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 400 ملیار دیناره‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڕیاری ناردنی درابوو.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لەسەر ئەو چەواشەکارییانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەکە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە، بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو.

1-  بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بە چەند هۆکارێک دواخرا و لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

2-  وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم ڕۆژی 14 ئازار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو 400 ملیار دینارەکە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و مووچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.

3-  جەخت دەکەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج کراوە و خەرج دەکرێت، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

4-  بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەگەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان کراوە و ئەو کورتهێنانەشی دروستبووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکو چۆن پێشتر کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.