دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ كه‌وته نێو ئاوی ڕووباری زێی بچووكه‌وه و خنكا.
نه‌قیب ئامانج شێخانی ئه‌فسه‌ر له به‌رگریی شارستانی خه‌بات به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ به‌ناوی (سۆنیا ئه‌مجه‌د) له‌گه‌ڵ خوشكێكی كه خه‌ڵكی گوندی (وه‌رده‌ك)ن له سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، كه‌وتوونه‌ته نێو ئاوی زێی بچووكه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه سۆنیا له‌نێو ئاو خنكاوه و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمه‌كانی ژێرئاوی خه‌بات سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی خه‌بات سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای ته‌رمه‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا نهدرۆزراوهتهوه.
نه‌قیب ئامانج شێخانی سه‌باره‌ت به هۆكاری خنكانی كچه‌كه، جه‌ختی كرده‌وه كه ماڵی سۆنیا له نزیك ڕووباری زێی بچووكه و له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی چوونه‌ته سه‌ر ئاوه‌كه و به‌داخه‌وه كه‌وتۆته ناو ئاوه‌كه و خنكاوه.
خه‌بات / سالار نامیق
وێنه: سۆنیا ئه‌مجه‌د ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌ی ئه‌مڕۆ له زێی بچووك خنكاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.