Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 16:37

ئومێد خۆشناو: هه‌ر كه‌سێك له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی كاڵا به‌رز بكاته‌وه‌ سزای توند ده‌درێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ رێگه‌ به‌ فرۆشتنی كاڵای به‌سه‌رچوو ناده‌ن و ئیجرائاتی پێویستیش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نرخی كاڵاكان به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند "له‌ هه‌ر شوێنێك كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو هه‌بێت، تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن".

راشیگه‌یاند "له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ زیاتر ده‌بێت و پێشتریش له ‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌، بڕیاردراوه‌ تیمه‌كان كاره‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌".

له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا له ‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئومێد خۆشناو گوتی "هه‌ر كاتێك داواكاری له‌سه‌ر كاڵا زیاتر بێت، نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، دووباره‌ له‌ رێگه‌ی تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ موتابه‌عه‌ی نرخ ده‌كرێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ رێگه‌ به‌وه‌ نادرێت، به‌ بۆنه‌ی گه‌شت و سه‌یران و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز نرخی كاڵای رۆژانه‌ به‌رز ببێته‌وه‌".

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆتایی كۆنفڕانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ناتوانیین ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاڵاكان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.