Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 16:16

ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین ئاماده‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی خۆی بۆ ئه‌گه‌ری جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاتی چین ئاماده‌ كرد، ئه‌ویش به‌ زیادكردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 40%.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس) بڕیاری دا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 40% زیاد بكات، ئه‌ویش بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ وڵاتی چین.

لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ئه‌م بودجه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی زیاد ده‌كرێ و كارێكه‌ كه‌ بتوانین به‌رامبه‌ر به‌ ڕكابه‌رییه‌كانی كۆماری گه‌لی چین هاوسه‌نگ بین.

ئه‌م زیادكردنه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به‌ ڕێژه‌ی 40% له‌ بودجه‌ی پار زیاتر ده‌بێت كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار، هه‌موو بودجه‌كه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوه‌خۆی وڵات و‌ زه‌ریای هێمن و توانای به‌رگریی وڵاتانی هاوپه‌یمانان خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردووی شی جی پینگ سه‌رۆكی چین بۆ وڵاتی ڕووسیا هات و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هه‌ردوو وڵات پشتگیریكردنی یه‌كتریان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان دووپات كردبووه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.