ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 3 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، پێی ڕایگه‌یاندین: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا له نزیك گوندی قه‌ره‌ناز ڕوویداوه و دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له جۆری (بی ئێم ده‌بلیو) تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت، گڕ ده‌گرێت و ده‌سووتێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چوار كه‌سی تێدابووه و سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بووه و سه‌رجه‌میشیان دانیشتووی سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش بوون.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سێ له سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی تریش به سه‌ختی بریندار بووه.
هه‌ر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له دوای كاتژمێر 9ی شه‌و ڕوویداوه و ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه دوای وه‌رگه‌ڕان گڕی گرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به داخه‌وه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.