لاوێكی كوردی ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه خه‌ڵكی بانه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 22ی3ی2023 كوژرا.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو لاوە کوردە پاش ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری "کێلە"ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كان به ئامانج گیراوه، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست داوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه: ئەو هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (دەرە شێخان) و لە بازگەی پشکنینی کەریم ئاوا لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـله و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.