Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 16:39

لە کەرکوک جوتیارانی کورد و تورکمان دژی داگیرکاری زەویبەکانیان خۆپشاندانیان دەست پێ کرد

کوردستان TV
100%


له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك  جوتیارانی کورد و تورکمان دژ داگیرکاری زەویەکانیان خۆپشاندانیان دەست پێ کرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023، له‌ گوندی تۆپزاوه‌ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك دژی داگیركاری زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه‌  له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك خۆپیشاندانیان ده‌ست پێكرد. 
نزیكه‌ی 150 جووتیاری كورد و توركمان له‌ گوندی ئاماژه‌ پێكراو له‌ باشووری كه‌ركوك زه‌وییه‌كانیان داگیركراوه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی چوار هه‌زار دۆنم ده‌بێت و به‌ بڕیاری پارێزگاره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ و شاره‌وانی كه‌ركوك ئه‌م زه‌وییانه‌ داگیركراوه‌ و ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون . 
له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌ نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌ هاووڵاتییانی كورد و توركمان كه‌ خاوه‌نی ئه‌م زه‌وییانه‌ن به‌شدارن و دژی داگیركاری و بڕیاری ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن هێزی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش به‌ ڕۆڵی خۆی هه‌ڵسێت نه‌ك بچێته‌ به‌ره‌ی داگیركارییه‌وه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری - كوردستان تیڤی - كه‌ركوك

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.