Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 16:18

له شاره‌كاندا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت .
راشیگه‌یاندووه‌" لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تاییەتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە".
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" پله‌كانی گه‌رما  به‌راورد به‌دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ بە ( 2 – 4 ) پلە  به‌رزده‌بێته‌وه‌.
له‌ باره‌ی كه‌ش و  هه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌"  ئاسمانی پارێزگاكان لە نێوان نیمچە هەورو هەورى تەواودا دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئەگەری باران بارینیش هه‌یه‌ لە ناوچە شاخاویەکاندا بە تایبەتى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌" پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی  بە (2-3) پلە به‌رزده‌بێته‌وه‌".
له‌ كۆتاییدا كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌"بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو له‌ ماوه‌یه‌دا بە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه‌  ده‌بێت:
هەولێر : 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.