له‌گه‌ری یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵاوتنی گه‌یشتن به‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست و چوار، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را دۆرا.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی ئینگلته‌را باشتر ده‌ركه‌وتن و له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سێزده دیكلان رایس گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئینگلیزه‌كان تۆماركرد.
گوشاره‌كان بۆ سه‌ر تۆری گۆڵی ئیتالیا درێژه‌ی هه‌بوو، یاریزانانی ئینگلته‌را چه‌ند ده‌رفه‌تێكی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ ره‌خسا، دواجار خوله‌كێك به‌ر له‌ته‌واو بوونی ئه‌م گێمه ئینگلته‌را لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، هاری كین سه‌ركه‌وتوو بوو له‌تۆماركردنی گۆلی دووه‌می ئینگلته‌را، هاوكات كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه په‌نجاو چوار گۆڵ و به‌گۆڵكاری مێژوویی هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را داده‌نرێت، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م مانچینی و قوتابیه‌كانی ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه به‌ئومێدی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش ماتیۆ ریتیگی گۆلێكی بۆ ئیتالیا تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه، ئیتالیا چه‌ندین هێرشی دیكه‌ی برده سه‌ر گۆڵی تیپی میوان، به‌ڵام ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ته‌واو بوو.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست و چوار، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لیشتشتاین تۆماركرد.
ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی پورتوگال باڵاده‌ستی خۆیان سه‌پاندو له‌خوله‌كی هه‌شت جواو كانسیلۆ گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، ئه‌م گێمه به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی پورتوگال بوو.
له‌گێمی دووه‌م و له‌ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه برنادۆ سیلڤا گۆڵی دووه‌می بۆ پورتوگال تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه هێرشه‌كانی خاوه‌ن ماڵ بۆ سه‌ر گۆڵی میوان درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك پورتوگال لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ پورتوگال تۆماركرد، ئه‌مجاره‌یان له‌ده‌رفه‌تێكدا له‌خوله‌كی شه‌ست و سێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ دووه‌م گۆڵی خۆی و چواره‌مین گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی تۆماركرد، به‌تۆماركردنی ئه‌م دوو گۆڵه كریستیانۆ هه‌ر به‌گۆلكاری مێژووی داده‌نرێت به‌تۆماركردنی سه‌دو بیست گۆڵ به‌درێسی هه‌لبژارده‌ی پورتوگال.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.