Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:27

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤینێكس سه‌نز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو یازده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز تۆماركرد.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان ئه‌م نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی په‌نجاو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو دوو خاڵ ببه‌نه‌وه‌، له‌نیوه‌ی دووه‌م ئه‌گه‌رچی یاریزانانی ڤینێس سه‌نز زۆر هه‌ولیاندا بگه‌رێنه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری، به‌ڵام تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس توانی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌د و یازده‌ خاڵ بباته‌وه‌.
 جێی ئاماژه‌یه‌ یاریزان ئەنتۆنی دەیڤس توانی سه‌ركردایه‌تی لیكه‌رز بكات بۆ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ كاتێ به‌ته‌نیا بیست و حه‌وت خالی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌میش دی ئه‌نگلۆ رۆسێل توانی بیستو شه‌ش خاڵ بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماربكات.
 جێگای باسه‌ دوای شه‌ش دۆرانی له‌سه‌ر یه‌ك، لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.