ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لویس دی لا فوینتی ئەلڤارۆ مۆراتای وه‌ك کاپتنی نوێی هه‌ڵبژارده‌ی لارۆخا راگه‌یاند.
مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، شەست و یەک یاری نێودەوڵەتیی هەیە، بۆیه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی ده‌ست نیشانكرد بۆ هه‌ڵگرتنی هێمای كاپتنی له‌شوێنی هه‌ریه‌ك له سێرجیۆ رامۆس و سێرجیۆ بۆسكێتس كه‌به‌هۆی وازهێنانیان له‌یاری نێو ده‌وڵه‌تی له‌هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌ئه‌گه‌ری ئاماده نه‌بوونی مۆراتا له‌نێو یاریگا، به‌رگریكاری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دانی کارڤاخال بۆ جێگری کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەڵبژێردرا.
لای خۆیه‌وه لویس ڕوبیالێس، سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، دووپاتیكردیهوه، متمانەی ته‌واوی بە تواناکانی مۆراتا هه‌یه بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، هه‌روه‌ها ڕوبیالێس ڕایگەیاند، ئەو یەکێکە لەو یاریزانانه‌ی زۆر به‌رپرسیارانه ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات، بۆیه ده‌ستنیشانكردنی مۆراتا گونجاوترین بژارده‌یه بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە سەردەمی نوێ‌دا بە سەرکردایەتی ڕاهێنەر لویس دی لا فۆینتی.
ڕاهێنەری ئیسپانیا ئەلڤارۆ مۆراتای وه‌ك کاپتنی نوێی هه‌ڵبژارده‌ی لارۆخا راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.