Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 15:27

ڕۆژنامەی بیڵد: كارگێری بایرن میونشن تۆماس توخێلی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ناگلیسمان دیاریكردووه‌

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی بیڵد بڵاویکردەوە، یانه‌ی بایرن میونشن جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری  لە پۆستەکەی دوورده‌خاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ده‌رفه‌تێكی نزیك یانه‌ باڤاریه‌كه‌ به‌فه‌رمی بریاری دوورخستنه‌وه‌ی ناگلیسمان راده‌گه‌یه‌نێت.
 لای خۆیه‌وه‌ فابریزیۆ ڕۆمانۆ چاودێرو شاره‌زای وه‌رزشی ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە، وتی بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناو یانەکە، ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیارەکە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو له‌نێو كارگێری یانه‌كه‌ دراوە، بۆیه‌ له‌نزیكترین ده‌رفه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م بریاره‌ راده‌گه‌یه‌نرێت.
 هه‌روه‌ها ڕۆژنامەکە ئاماژه‌ی بۆكردوه‌ بایرن میونشن بڕیاریداوە پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ئه‌مساڵ کۆتایی بە گەشتەکەی ناگلیسمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بهێنێت، له‌به‌شێكی دیكه‌ی هه‌وألی رۆژنامه‌كه‌ هاتووه‌، كارگێری یانه‌ی بایرن میونشن تۆماس توخێلی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ناگلیسمان دیاریكردوه‌، له‌ئه‌گه‌ری ته‌واو كردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان و گرێبه‌ستی نێوانیان، هه‌ردوولا به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ واژوو ده‌كه‌ن.
 به‌پێی زانیاره‌كان تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ تۆماس تۆخیل بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو، واتا تا هاوینی دووهه‌زارو بیستو پینج تۆخیل په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌یانه‌ی بایه‌ر میونشن.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.