به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی باران بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یه و له سبه‌ی شه‌مووه‌وه بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا، پێشبینى دەکرێ هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە.
شه‌پۆڵه‌كه له سبه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبه‌ی شەموو ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای دووسبه‌ی یه‌كشه‌م، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یەکشەم ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەست پێ کردنى بارانبارین، هه‌روه‌ها لە کاتەکانى نێوەڕۆدا ڕێژەى بارانبارین زیاد دەکات و هەندێ کات هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی باش (15-25) کم دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ڕۆژی دووشەم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەباران و بارانى مامناوەند، هه‌روه‌ها لە کاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندى ناوچەى دیکە بەردامى دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.