یانه‌ی بایرن میوشن پاڵه‌وانی خولی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی راهێنه‌ره‌كه‌ی یولیان ناگلسمانی ڕاگه‌یاند و له شوێنی ئه‌ویش تۆماس تۆخێلی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه دیاری كرد.
ئه‌م بڕیاره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن دوای شكسته‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو تیپه‌كه‌ی هات به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرلێڤهركوزن به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ و له‌ده‌ستدانی پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا بۆ یانه‌ی بڕووسیا دۆرتمۆند.
یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌مرۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ڕێككه‌وتنی نێوان ئۆلیڤه‌ر كان سه‌رۆكی یانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری یانه‌كه، به‌فه‌رمی تۆماس تۆخێل وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بایرن میونشن دیاری كرا.
گرێبه‌سته‌كه‌ی تۆخێل له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن تا ساڵی 2025 و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌ی پێشووی یانه‌كانی دۆرتمۆند و چێڵسی، راهێنه‌رایه‌تی تیپی بایرن میونشن ده‌كات.
تۆخێل له ڕۆژی دووشه‌می داهاتووه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه له خولی ئه‌ڵمانیا و یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له قۆناغی 8ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.