Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:37

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك له‌ قۆناغی دووه‌می پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی مه‌یامی

کوردستان TV
100%


 له‌ میانی قۆناغی دووه‌می پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی مه‌یامی كه‌ یاریه‌كانی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌و له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌روان نه‌كراودا تێنیسزانی ئه‌ڵمانی ئه‌لیكسانده‌ر زفێرێڤ له‌سه‌ر ده‌ستی تارۆ دانیال تووشی دۆراندن هات و مالئاوایی له‌ پاله‌وانێتیه‌كه‌ كرد، زفێرڤی تازه‌ گه‌راوه‌ له‌ پێكان نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی ژاپۆنی تارۆ دانیال ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و له‌یاریه‌كه‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی دۆراند و له‌ پاله‌وانێتیه‌كه‌ دوور خرایه‌وه‌ ، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سفر ، شه‌ش چوار بوو .
 به‌مه‌ش دانیالی پۆلێنی نه‌وه‌ت و حه‌وته‌مینی تێنسزانانی جیهان له‌ قۆناغی سێیه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ یاری له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی فنله‌ندی ئیمێل رۆسۆڤۆری ئه‌نجام ده‌دات.


هه‌ر له‌ پاله‌وانێتی مه‌یامی كراوه‌و له‌سه‌ر ئاستی پیاوان تێنسزانی ئه‌رجه‌نتینی دیگۆ شوارتزمان له‌یاریه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌دا سه‌ركه‌وتنی له‌ قۆناغی دووه‌م به‌ده‌ستهێنا و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی سێیه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ .
 شوارتزمانی خاوه‌ن پله‌ی سیو یه‌كه‌مینی ئه‌م پاله‌وانێتیه‌ توانی به‌ ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ تێنسزانی چینی پی بیبینگ بباته‌وه‌ ،  ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت شه‌ش ، شه‌ش یه‌ك بوو .
شوارتزمان له‌ قۆناغی سێیه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ یاری له‌ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاری نێوان مارتۆن ڤۆسۆڤیتشی هه‌نگاری و دین هۆلگه‌ر ئه‌نجام ده‌دات .
   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.