Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:46

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرەخۆشی ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئەمڕۆ شەممە 25ـی 03ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە قادر)ـی دایکی .

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.