Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:38

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی.

ئەمڕۆ شەممە 25ـی 03ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادەکەیان کرد، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.

لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.