Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنسا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنسا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا نابێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش کە لە چوارچێوەی دەستووردا، ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، لەدوای سەردانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵیش بۆ هەرێمی کوردستان، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیاری دادگەی فەڕەنسی لەبەرژەوەندی حکوومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکانمان لە گەڵ حکوومەتی بەغدا.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە "لەم چوارچێوەیەدا، سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار."

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەر لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوەش دا کە "حکوومەتی هەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغدا تاوەکو، گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.