Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:06

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنسا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنسا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، لێکگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی ڕایگەیاند: لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگە.

ڕاشیگەیاند: سبەی تیمێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی لە پاریس بڕیاری دا کە لەمەودوا بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، نابێت تورکیا نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکات.

هەر لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فەڕەنساوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بڕیاری دادگەی فەڕەنسی لە بەرژەوەندی حکوومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.