بارەگای بارزانی ڕاگەیەنراوێکی لە وەڵامی ئەو کەسانەی هەرێمی کوردستان بە کارتۆنی ناودەبەن بڵاو کردۆتەوە، تێیدا جەختی کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان کارتۆنی نییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: ‘’لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نیە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە.’’
هەر لە ڕاگەیەنراوەکە بارەگای بارزانی دووپاتی کردۆتەوە کە ‘’هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.’’
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەرێمی كوردستانی عێراق كارتۆنی نیە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە. هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.
بارەگای بارزانی
26ـی ئاداری 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.