بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ و سبەی ناوبەناو بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ یەكشەممە 26-3-2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە كە بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ یەكشەممە و سبەی دووشەممە ناوبەناو بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە هەندێ لە تاوە بارانەكان زۆرباشن و ئەگەری كۆبوونەوەی ئاو و لافاو لە چەم و دۆڵەكان هەیە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی رایگەیاند كەبەمشێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە 26– 03 - 2023
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت , لە پاش نیوەرۆ پێشبینی هاتنی شەپۆلی باران بارین دەكرێت بۆ سەر ناوچەكەمان بە گشتی ,كاریگەری پاڵە پەستۆیەك لە سەر عێراق ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات , باران بارین لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكان دەبارێت, هەندێ جار هەورە تریشقەو لێزمە بارانی كورتخایەن دروست دەبێت , بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارینی زیاترە. لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 20كم لە كاتژمێرێكدا .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 27– 03 - 2023
كەش/ ئاسمان هەوری دەبێت. باران بارین لە كاتی جیا جیا بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبارێت , لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ڵێزمە باران لە هەندێ كاتی جیا , لە شەودا كاریگەری شەپۆلی باران بارین كۆتایی دێت لە سەر بەشێك لە ناوچەكەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت ( 15 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەلات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 26- 3 - 2023
شارەزایەكی كەشناسی : ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری كۆبوونەوەی ئاو و لافاو هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.