Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:30

به‌هۆی زۆری باران و دروستبوونی لافاو.. له‌ پارێزگایه‌كی عێراق كرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دیوانییه‌ بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م له‌ ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمی بێت به‌هۆی زۆری بارانبارین و دروستبوونی لافاوه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی پارێزگای دیوانییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مه‌یسه‌م عه‌بدولئیلا ئه‌لشه‌هد پارێزگاری دیوانییه‌ بڕیاری دا سبه‌ی دووشه‌م له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت پشووی فه‌رمی بێت ته‌نیا فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا و دروستبوونی لافاو له‌ هه‌ندێ شوێنی پارێزگاكه‌.

ڕاشیگه‌یاند: پارێزگار هه‌روه‌ها فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی به‌‌ ژووری عه‌مه‌لیاتی پارێزگا و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كردووه‌ خێرا بچن به‌ده‌م هانا و هاوكاری هاووڵاتییان و چاره‌سه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ بكه‌ن كه‌ ئێستا له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كانی پارێزگای دیوانییه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بارانێكی زۆر و به‌خوڕ له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌تیش له‌ پارێزگای دیوانییه‌ باریوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو له‌ هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و كۆڵانی پارێزگاكه‌ دروست بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.