میدیاكانی ڕووسیا بلاویان كرده‌وه، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی شاری كیریڤسك كه 220 كلم له باشووری مۆسكۆ دووره، ڕوویداوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (تاس)ی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی درۆنێك ئه‌نجامدراوه و ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه كه چاڵێكی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆیدا به‌جێهێشتووه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی بریندار بوون و سێ باڵه‌خانه و خانووی هاووڵاتییانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی بریندار بوون له دایكبووی ساڵانی 2002 و 2006 و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دار و به‌ردووی خانووه‌كانه‌وه بریندار بوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پۆلیس و شاره‌زایانی ته‌قه‌مه‌نی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.