ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردنیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌نێوان پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.
ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانمان دوای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ورد، توانیان باندێكی بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: بانده‌كه له چوار كه‌س پێكهاتبوون و له كاتی گواستنه‌وه‌ی كه‌سێك له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ پارێزگای سلێمانی به مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی، ده‌ستگیر كران.
ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕالی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هه‌ر چوار كه‌سه‌كه ده‌ستگیركراون و ڕێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.