Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 01:57

پسپۆڕێك هۆشداری ده‌دات.. ئه‌مجاره‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر له‌ ئیسته‌نبۆڵ ڕوو ده‌دات

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی بوومه‌له‌رزه‌زانی توركیا هۆشداری دا له‌ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و وێرانكه‌ر له ئیسته‌نبۆڵ دووه‌م گه‌وره‌ شاری توركیا.

ناجی گوڕووڕ پسپۆڕی بوومه‌له‌رزه‌زانی گوتی: پێویسته‌ به‌رپرسانی توركیا له‌ ئێستاوه‌ خۆیان بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و كاولكه‌ر له‌ شاری ئیسته‌نبۆڵ ئاماده‌ بكه‌ن و به‌تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ و باڵه‌خانانه‌ی به‌جێبێڵن كه‌ مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ره‌.

گوتیشی: پێویسته‌ به‌په‌له‌ سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ڕابگیرێن كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئیسته‌نبۆڵ كۆچ بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیش چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ شاره‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار بگوازرێنه‌وه‌ و هه‌رچی زووشه‌ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ نوێ و زه‌به‌لاحه‌كان له‌و‌ شاره‌‌ رابگیرێن.

هه‌روه‌ها گوتی: جگه‌ له‌مانه‌ پێویسته‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت بناغه‌ی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ به‌هێزتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان بگرن.

ناجی گوڕووڕ پسپۆڕی بوومه‌له‌رزه‌زانی داواشی له‌ به‌رپرسان كرد لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیان له‌ باڵه‌خانه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ چڕتر بكه‌نه‌وه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا باڵه‌خانه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بنیاد بنرێن كه‌ به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی داهاتووی شاره‌كه‌ بگرن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی شوباتی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ مه‌ڕه‌ش و پارێزگاكانی تری باشووری توركیا ڕوویان دا و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌س بوونه‌ قوربانی و هه‌زاران باڵه‌خانه‌ و خانووش ڕووخان و زیانیان به‌ركه‌وت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.