دانیشتنی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێ كرد.
سه‌ڵاح بامه‌ڕنی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له به‌غدا پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا دانیشتنی ژماره 16ی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به ئاماده‌بوونی 189 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌نگی له‌سه‌ر 16ی مادده‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دابوو، به‌ڵام دواتر ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی تر بۆ دوێنێ شه‌موو دواخرابوو و دوێنێش بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.