پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه27ی3ی2023" ئاسمانی پارێزگاكان بەدرێژایی کاتەکاندا هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم" لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆش دابارین بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت"پاشان بۆ ئێوارە کاریگەریەکەی لەزۆربەی شوێنەکان کەم دەبێتەوە بۆ شێوەی نمە بارانی پچرپچر لەناوچە بە لەناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی هەڕێم .
راشگه‌یاندراوه"پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه به ( 1 تا 3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" سبه‌ی سێشه‌ممه 28ی3ی2023"ئاسمانی پارێزگاكان هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت" لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکوو ئێوارە ئەگەری دابارینی نمە بارانی کەم هەیە لە ناوچەشاخاوویەکان وە بەرێژەی زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم" لەکاتەکانی شەودا کەش لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە" .
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو" كه پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ دووشه‌ممه" .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى.
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى.
سۆران: 14 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى.
باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.