لەگەری دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بەجامی نەتەوەكانی ئەوروپای دوو هەزارو بیست و چوار، لەیاریەكی كۆمەلەی دەیەم، هەلبژاردەی لۆكسمبۆرگ لەسەر یاریگا و لەبەردەم هاندەرانی دووچاری دۆرانێكی قورس هات لەبەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال.
یارییەكە بەشەش گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی پورتوگال تەواو بوو، لەسەرەتای یاریەكەو لەخولەكی نۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆلی پێشكەوتنی تۆماركرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە لەخولەكی پازدە جواو فلێكس گۆلی دووەمی بۆ پورتوگال بەدەستهێنا.
سێ خولەك دوای ئەم گۆڵە برناردۆ سیلڤا گۆلی سێیەم و دڵنیایی بۆ پورتوگال تۆماركرد‌و ئەركی لۆكسمبۆرگی لەیاریەكەدا ئەستەم كرد، لەخولەكی سی و یەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمین گۆڵی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركرد، گێمی یەكەم پورتوگال بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم كریستیانۆ و هاورێكانی بەردەوامبوون لەهێرشەكان، لەخولەكی حەفتاو حەوت ئۆتافیۆ گۆلی پێنجەمی بۆ پورتوگال تۆماركرد، بەر لەتەواو بوونی یاریەكەش، لەخولەكی كۆتایی رافائیل لیاو گۆڵی شەشەمی تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە بەشەش گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی هەڵبژاردەی پورتوگال تەواو بوو.
لەیاریەكی دیكەی گەری دووەمی گرووپی دەیەمی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بەیۆرۆی دوو هەزارو بیست و چوار، هەلبژاردەی سلۆڤاكیا لەسەر خاكی خۆی بەدوو گۆلی بێ وەڵام سەركەوتنی بەسەر هەلبژاردەی بۆسناو هێرسك تۆماركرد.
لەگێمی یەكەم و لەخولەكی سێزدە رۆبرت ماك گۆڵی پێشكەوتنی بۆ خاوەن ماڵ تۆماركرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە هەوڵەكانی هەردوولا درێژەی هەبوو، لەخولەكی چل لۆكاس هاراسلین دووەم گۆڵی بۆ سلۆڤاكیا تۆماركرد، گێمی یەكەم سلۆڤاكیا بەدوو گۆڵی بێ وەڵام لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم فشارەكانی هەردوو هەڵبژاردە بۆ سەر گۆڵی یەكتر درێژەی هەبوو، بەڵام هیچ لایەكیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن، بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا تەواو بوو.
له‌گه‌ری دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست و چوار، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌سه‌ر یاریگای ویمبلی به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئۆكرانیا تۆماركرد.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه هاری كین و هاورێكانی به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد، له‌خوله‌كی سی و حه‌وت هاری كین گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا، سێ خولهك دوای ئه‌م گۆڵه به‌لێدانێكی به‌هێز بۆكایا ساكا دووه‌م گۆلی ئینگلته‌رای تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ئینگلیزه‌كان به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م ئینگلته‌را چه‌ندین هێرشی دیكه‌ی برده سه‌ر گۆلی میوان، به‌ڵام ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی ئینگلته‌را ته‌واو بوو.
لەیاریەكی دیكەی گەری دووەمی گرووپی سێیەمی پاڵاوتنەكانی گەیشن بەیۆرۆی دوو هەزارو بیست و چوار، هەڵبژاردەی ئیتالیا لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی مالتا تۆماركرد.
لەسەرەتای یاریەكە یاریزانانی ئیتالیا بەهێرشبردن دەستیان بەیاریكرد، لەخولەكی پازدە ماتیۆ ریگینی گۆلی پێشكەوتنی بۆ ئیتالیا بەدەستهێنا، دوابەدوای ئەم گۆڵە لەخولەكی بیست‌و حەوت ماتیۆ بینیسا گۆڵی دووەمی بۆ ئیتالیا تۆماركرد، گێمی یەكەم ئیتالیا بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم ئاستی یاریەكە خاوبوونەوەی بەخۆی بینی و هیچ لایەك سەركەوتوو نەبوو لەگۆل تۆماركردن.
بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی ئیتالیا تەواو بوو.
هه‌ر له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی گه‌ری دووه‌می پالاوتنی یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست و چوار و له‌یاری چوونی كۆمه‌له‌ی حه‌وته‌م، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان و دانیمارك رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
كازاخستان توانی له‌گێمی دووه‌م ریمۆنتادا به‌سه‌ر دانیمارك تۆمار بكات كاتێ له‌گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ له‌دو.
، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست و یه‌ك راسمۆند گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ دانیمارك تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه له‌خوله‌كی سی و شه‌ش راسمۆند دووه‌م گۆلی خۆی و هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م دانیمارك به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی كازاخستان ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه، له‌خوله‌كی حه‌فتاو سێ كازاخستان لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، باختیار زاین دینۆڤ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی یه‌كه‌می بۆ هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، میواندار به‌رده‌وامبوو له‌هه‌وله‌كانی، دواجار له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش ئه‌سخات تاگی بیرگن گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ كازاخستان تۆماركرده‌وه، سێ خولهك دوای له‌ده‌رفه‌تێكدا ئه‌بات ئیمبتۆڤ گۆلی سێیه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ كازاخستان تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه تا كۆتایی به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی كازاخستان ته‌واو بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.