لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 47 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه26ی3ی2023 نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 76 دۆلار و 32 سەنت و رۆژەکەی بە 74 دۆلار و 59 سه‌نت تەواو کرد. ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ش ، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 1،18 بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه بینی و بە 75 دۆلار و 47 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 70 دۆلار 13 سەنت فرۆشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.