یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی دوو هه‌زارو بیست و دوو له‌پاریسی وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌ماوه‌ی دوو سالی رابردوو فه‌ره‌نسا ته‌واوی هه‌وله‌كانی خستۆته گه‌ر له‌پێناو ئاماده‌كردنی گوندی ئۆلۆمپیاد بۆ له‌باوه‌شكردنی یاریزان و به‌رێوه‌چوونی یاریه وه‌رزشیه‌كانی تایبه‌ت به‌ئۆلۆمپیادی هاوینه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێژنه‌ی رێكخه‌ری ئۆلۆمپیادی دوو هه‌زارو بیست و چواری پاریس وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس هەنگاوەکانی ئاماده‌كردنی گوندی ئۆڵۆمپی له‌به‌رده‌م میدیاكان ئاشکرا کرد.
به‌پێی قسه‌ی رێكخه‌رانی ئۆلۆمپیادی پاریس، پرۆسەی بیناسازییەکەی زۆر پشتی بە ستانداردی ژینگە دۆستی به‌ستووه، ئه‌میش له‌پێناو پاراستنی سروشت.
لەلایەکی دیکەوە ڕێکخەران پشت ڕاستیان کردەوە کە گوندەکە لە رێكه‌وتی دیاریکراوی خۆی له‌مانگی ئازاری دوو هه‌زارو بیست و چوار راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.
لێژنه‌ی رێكخه‌ری ئۆلۆمپیادی2024 هەنگاوەکانی ئاماده‌كردنی گوندی ئۆڵۆمپی له‌به‌رده‌م میدیاكان ئاشکرا کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.