وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعش و 14 تۆمەتباری لە پارێزگای موسڵ راگەیاند.
ئهمڕۆ دووشهممه 27ی3ی2023 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی تیرۆریستان و تۆمەتباران لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش و 14 تۆمەتبار دەستگیر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.