Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:03

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك له‌ پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی میامی

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تی میامی كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌سه‌ر ئاستی كوران تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تایلۆر فریتزی رووبه‌رووی دینس شابۆڤالۆڤی كه‌نه‌دی بۆوه‌.
 یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی تایلۆر فریتزی ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تایلۆر فریتزی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی ئیسپانی كارلۆس ئه‌لكاراز رووبه‌رووی تێنسزانی سربی دۆسان لاڤیچ بۆوه‌، هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌لكاراز ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش هیچ، حه‌وت شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌لكاراز خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی داهاتوو.
 سه‌باره‌ت به‌رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوان دانیل میدڤیدڤی رووسی و ئه‌لێكس مۆلگانی سلۆڤاكی، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی تێنسزانه‌ رووسیه‌كه‌، هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌لێكس مۆلگان ته‌واو بوو.
 له‌لایه‌كی دیكه‌ جانیك سینه‌ری ئیتالی له‌به‌رامبه‌ر گریگۆر دیمترۆڤی بولگاری یاری ئه‌نجامدا، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی مام ناوه‌ند له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار جانیك توانی هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بباته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جانیك بلیتی قۆناغی داهاتووی به‌ده‌ستهێنا.    


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.