یەکێتی تۆپی پێی بەلژیکا ڕایگەیاند، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی هه‌ستكردن به‌ئازار له‌ڕانی، گه‌راوه‌ته‌وه مه‌درید.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا ئاماژه‌ی بۆكراوه، تیبۆ كۆرتوا دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌شداربوو، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كه هه‌ستی به‌ئازار كردوه له‌رانی، بۆیه له‌پێناو خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه له‌پێكان كۆرتوا گه‌رایه‌وه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا دووپاتیكردۆته‌وه ئه‌م گۆلپارێزه بۆ یاری دۆستانه‌ی به‌لژیكا به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شدار نابێت كه بریاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.
یەکێتی تۆپی پێی بەلژیکا: کۆرتوای گۆڵپارێز به‌هۆی هه‌ستكردن به‌ئازار له‌ڕانی گه‌راوه‌ته‌وه مه‌درید
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.