Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:28

بوومەلەرزەیەکی دیکە لە شارێکی کوردستانی تورکیا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک پارێزگای مەرەشی لە کوردستانی تورکیا هەژاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.

كاتژمێر 05:35 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر‌ پارێزگای مەرەشی لە کوردستانی تورکیا هه‌ژاند، به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) پشتڕاستی کردەوە.

به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) بڵاو كراوەتە‌وه‌، چەقی بوومەلەرزەکە‌ شارۆچكه‌ی گۆكسو سه‌ر مه‌ره‌ش بووه‌، به‌ گوڕی 4.5 پله‌ ڕووی داوه‌.

هەر لە هەواڵەکەی ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) ئاماژە بەوەش دراوە کە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 8.7 كیلۆمه‌تردا ڕووی داوه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.