Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:57

فەرەنسا لەکارکەوتنی ماڵپەڕی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەخاتە ئەستۆی ڕووسیا

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی پەرلەمانی فەرەنسا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە لەکارکەوتووە و فەرەنسا ڕووسیا بە لەکارخستنی ماڵپەڕەکەی تۆمەتبار دەکات، لەبەرامبەر پشتگیرییەکانی پاریس بۆ کیێڤ.

ئیڤان فۆنتارینسکی، بەڕێوەبەری تەکنیکی لە گروپی تالێس بەرپرسی بەرگری ئەلیکترۆنی فەرەنسا ڕایگەیاند: ماڵپەڕی ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا (پەرلەمانی فەرەنسا) دووچاری هێرش بووەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی وەستاوە، بەهۆی ئەو فشارە زۆرانەی کە لەسەروو ئەوەن بتوانێت مامەڵەیان لەگەڵ بکات.

ڕاشیگەیاند: گرووپێکی هاککەری لایەنگری مۆسکۆ بەناوی "نەو نەیم 057 (16)" لە ڕێگەی کەناڵی تێلیگرامی خۆیانەوە بەرپرسیارییەتی هێرشەکەیان گرتووەتە ئەستۆ، ئاماژەیان بەوەش داوە کە هێرشەکە لەبەرامبەر پشتگیرییەکانی فەرەنسایە بۆ ئۆکراینا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دوو گرووپی دیکەی هاککەرەکانەوە ماڵپەڕی فڕۆکەخانەکانی پاریس و ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە کرانە ئامانج.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.