Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:04

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان داوایەک لە عێراق و تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان لە حکوومەتەکانی تورکیا و عێراق کردووە بەردەوامی بە هەناردەکردنی نەوت بدەن لە ڕێگەی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیاوە، جەختیشی کردەوە کە پەکخستنی هەناردەکردنی وزە، سوود بە هیچ لایەنێک ناگەیێنێت.

ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: عێراق و هەرێمی کوردستان هاوبەشی ستراتیژی ئەمەریکان و بەرپرسانی ئەمەریکا بەردەوام داوا لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بودجە و یاسای نەوت و غاز چارەسەر بکەن.

ڤێدانت پاتێل هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەمەریکا پەیوەندی و پابەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، ئاگادارن لەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵدایە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بگەنە ئەنجامێک.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشی کرد، ئەمریکا داوای لە عێراق و تورکیا کردووە دەستبکەنەوە بە هەناردەکردنی نەوت و پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت سوود بە هیچ لایەنێک ناگەیێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.