Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:53

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 20 عەمرەكار گیانیان لەدەستداو 29 ی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

ئەوە راگەیەندرا كە 20 كەس لە ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆی پاسێك كە عەمرەكارانی هەڵگرتبوو گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیاكانی سعوودیە بڵاو كراوەتەوە، پاسێك لە نێوان شارەكانی ئەبها و عەسیر لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەكە دوای ئەوەی وەستێنەری "ئیستۆپ "لەدەستدەدات خۆی بە پردێكدا دەكێشێت.
ئاماژە بەوەش كراوە كە پاسەكە كە عەمرەكارانی دەگواستەوە بەهۆی پێكدادانەكەوە وەردەگەڕێت و گڕدەگرێت و لە ئاكامدا 20 سەرنشین گیان لەدەستدەدەن و 29 كەسی دیكەش برینداربوون.
هاوكات میدیاكانی یەمەن باسیان لەوە كرد كە ئەو پاسەی تووشی رووداوەكە بووە عەمرەكارانی یەمەنی هەڵگرتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.