عەلی جابر زیادی، شارەزای بواری كەشناسی پێشبینی دەكات كە شەپۆلێكی سەرمای نوێ بگەڕێتەوە نێو شارەكانی عێراق كە لەرۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات، هاوكات سادق عەتییە، پێشبینیكەری كەشناسی دەڵێت: پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دابەزن و لە كۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتوو بەفر لە ناوچە شاخاوییەكاندا دەبارێت .
زیادی دەڵێت: پێشبینی دەكەین هەندێك بەشی باكوور بەردەوام بن لە بارانبارینی چڕی مامناوەند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی باران لە دیالە و بەشە جیاوازەكانی پایتەخت، بەغدا و واست دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلێكی سارد هەیە كە وردە وردە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەگاتە باكوور و ڕۆژئاوای عێراق و رۆژی هەینی قووڵتر دەبێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم شەپۆلە دەبێتە هۆی دابەزینی ڕوون و بەرجەستەی پلەكانی گەرماو لە شەودا كەشەكە دەبێتە زستاناوی دەبێت.
لای خۆیەوە سادق عەتییە ،پێشبینیكەری كەشناسی،ڕایگەیاندووە:لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو، عێراق شاهیدی بارستەیەكی هەوای بە ڕەچەڵەك جەمسەرییەكان دەبێت كە لە ئەوروپاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما لە هەموو شارەكانی عێراق .
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچەی باكوور و ڕۆژهەڵاتی عێراق دادەبەزن بۆ خوار سفر پلەی سەدی، پێشبینیش دەكرێت بەفر لەسەر لوتكەی شاخەكاندا ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.