ئەمڕۆ سێشەممە، هێزە ئەمنییەكان لە بەغدای پایتەخت توانیان كارمەندێكی ئەمنی دەستگیر بكەن كە بڕێكی زۆر دراوی ساختەی پێبووە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، هێزێكی ئەمنی بەپێی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و لە ڕێگەی دانانی بۆسەیەكی توند و چاودێری، توانی كارمەندێكی ئەمنی دەستگیر بكات كە دراوی ساختەی زۆر گەورەی پێبووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم دراوانەی دەستی بەسەردا گیراوە بریتی بوون لە:
- (30,000) هەزار دۆلار لە جۆری 100 دۆلاری ساختە.
- (65,000) هەزار دۆلار لە جۆری 50 دۆلاری ساختە.
- (27 ملیۆن عێراقی) لە جۆری 25 هەزار دیناری ساختە .
- (2 ملیۆن عێراقی) لە جۆری 10,000 هەزار ساختە.
- (یەك ملیۆن دیناری عێراقی) لە جۆری5000 هەزار دیناری ساختە.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی كردەوە، لە گەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەو دەست بەسەراگرتنی ئەو بڕە دراوە ساختەیە، هاوكات دەست بەسەر ئامێرێكی ژماردنی پارە،چوار موبایل، مۆری پارە،چەندین ناسنامەدا گیراوە.
كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان دەستگیركرا كە بڕێكی زۆر گەورەی دراوی ساختەی پێبووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.