Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:03

پارێزگاری دهۆك داوا دەكات ئاكرێ بكرێتە پایتەختی جەژنی نەورۆز

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆك بە نووسراوێكی فەرمی داوای لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد، شاری ئاكرێ بكرێتە پایتەختی جەژنی نەورۆز.
ساڵانە لە شاری ئاكرێ جیاوازتر لە سەرجەم ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و شارەكە لەمبارەیەوە تایبەتمەندییەكی خۆی هەیە، لەسەر قەڵای شارەكە كەرنەڤاڵی ئاگری نەورۆز ئەنجام دەدرێت.
پارێزگاری دهۆك، عەلی تەتەر ئەمڕۆ رایگەیاند: بە نووسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی كردووە كە شاری ئاكرێ بكرێتەوە پایتەختی جەژنی نەورۆز چونكە ئاكرێ كولتوورێكی جیاوازی هەیە و دیمەنەكانی ئاگری نەورۆز زۆر جوان و جیاوازن، بۆیە گەشتارێكی زۆری ناوخۆیی و بیانی بۆ بینینی دیمەنەكانی مەشخەڵی نەورۆز روو لەو شارەكە دەكەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی ئاكرێ ئەمساڵ زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتیی بەشدارییان لە رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز كردووە كە تیایدا دوو ھەزار و 500 مەشخەڵی ئاگر ھەڵكراوە.
شاری ئاكرێ‌ بە زۆری ئاو و دارودرەخت و جوانی سروشت و كشتوكاڵەكەی ناسراوە و دەكەوێتە نێوان هەولێری پایتەخت و شاری دهۆك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.